مۆرینۆ: خدیرە بەرپرسە لە دۆڕانی ریال مەدرید

مۆرینۆ: خدیرە بەرپرسە لە دۆڕانی ریال مەدرید
جۆزێ مۆرینۆی راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی، بەرپرسیاریەتی دۆڕانی تیپەكەی بە یانەی لیڤانتی لە هەفتەی چوارەمی خولی ئیسپانیدا خستە ئەستۆی سامی خدیرەی یاریزانی ناوەڕاستی یانەكە كە لە گێمی یەكەمی یارییەكەدا كرایە دەرەوە.
مۆرینۆ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا دوای یارییەكە گوتی پێم وایە هۆكاری دۆڕانەكە بەهۆی یاریزانێكی ئێمەوە بوو، ئەو كەوتە ناو تۆڕی دەمارگرتنی یاریزانانی تیپی بەرامبەرەوە و هەڵەی كرد و دەركرا، لەبەرئەوە دۆڕانەكە بەرپرسیاریەتیی ئەوە.
هەروەها گوتی بەر لە یارییەكە بەشێكی قسەكانی خۆم بۆ یاریزانەكانم تایبەت كرد بە ئاگاداركردنەوەیان لەوەی تووشی دەمارگرتن نەبن لە یارییەكەدا، بۆیە پێشبینیم نەدەكرد ئەوە رووبدات.
خدیرە لە خولەكی 40ی یارییەكەدا دەركرا و لە گێمی دووەمدا لیڤانتی سوودی لە كەمی ژمارەی یاریزانانی ریال مەدرید لە ناو یاریگە وەرگرت.
Top