ئەلڤێس: نیمار بچێتە هەر یانەیەك دەستكەوتێكی گەورەیە

ئەلڤێس: نیمار بچێتە هەر یانەیەك دەستكەوتێكی گەورەیە
دانی ئەلڤێسی یاریزانی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی گوتی نیمار دا سیلڤا بچێتە هەر یانەیەك سوودی زۆر بەو یانەیە دەگەیەنێت.
سەرچاوە رۆژنامەكانی بەرازیل و ئیسپانیا لە چەند رۆژی رابردوودا دووپاتی ئەوەیان كردەوە كە نیمار بە رەسمی پەیوەندی بە یانەی ریال مەدریدەوە كردووە و گرێبەستی لەگەڵ ئەو یانەیەدا كردووە و هاوینی داهاتوو پەیوەندی بە یانەكەوە دەكات.
ئەلڤێس لە لێدوانی بۆ رۆژنامەی دیڤینسا سێنترال گوتی هەرچەندە ماوەیەكی زۆرە لەگەڵ نیمار پێكەوە قسەمان نەكردووە، گوێم لێبوو كە نزیكە لەوەی بچێتە یانەی ریال مەدرید، ئەو روو لە هەر یانەیەك بكات، دەستكەوتێكی گەورە دەبێت بۆ ئەو یانەیە.
ئەلڤێس هەروەها گوتی نیمار یاریزانێكی جیهانییە و گەورەیە و داهاتووی گەشە، ئەگەر بێتە بەرشەلۆنە بۆ ئێمە زۆر باشترە، بەڵام ئەو لە هەر یانەیەك بێت هەر یاریزانێكی گەورەیە و سوودی زۆر بەو یانەیە دەگەیەنێت كە رووی تێ دەكات.
Top