سەرۆكی ئینتەر میلان دوورخستنەوەی راهێنەری یانەكەی بە دوور دەزانێت

سەرۆكی ئینتەر میلان دوورخستنەوەی راهێنەری یانەكەی بە دوور دەزانێت
ماسیمۆ مۆراتی خاوەن و سەرۆكی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی هەواڵی دوورخستنەوەی گاسپەرینی راهێنەری یانەكەی لە پۆستەكەی بە دۆرخستەوە و گوتی ئەو قسەیە دوورە لە راستییەوە.
مۆراتی گوتی ناتوانم بڕیاری بە پەلە لە ئێستادا لەبارەی چارەنووسی راهێنەری یانەكەوە بدەم، چونكە بڕیاری لەو شێوەیە تیپەكە تووشی كێشە و پشێوی زیاتر دەكات و كاریگەریی لەسەر چارەنووسی یانەكە دەبێت.
یانەی ئینتەر میلان تا ئێستا لە ژێر سەرپەرشتی گاسپەرینیدا هیچ سەركەوتنێكی لە خولی ئیتاڵی و خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپادا بەدەست نەهێناوە.
سەرۆكی ئینتەر میلان گوتی تیپەكەمان لە ماوەی رابردوودا هەندێك گۆڕانكاریی لە سیستمی خۆیدا كردووە و پێویستە ماوە بدەینە راهێنەری یانەكە بۆ ئەوەی ماوەی لەبەردەستدا بێت بۆ ئەنجامدانی ئەوەی دەیەوێ.
مۆراتی هەروەها گوتی جارێ بۆ هەموو بڕیارێك زووە و لە سەرەتای وەرزداین، دەبێ بزانین لە چەند هەفتەی داهاتوودا چی روودەدات، ئنجا بڕیار لە چارەنووسی راهێنەر بدەین.
Top