سەرۆكی یانەی ئینجی رووسی: لە كڕینی كاپیلۆ، جیرارد و لامپارد زۆر نزیكین

سەرۆكی یانەی ئینجی رووسی: لە كڕینی كاپیلۆ، جیرارد و لامپارد زۆر نزیكین
سلێمان كەریمۆڤی سەرۆكی یانەی ئینجی رووسی سوپرایزێكی گەورەی تەقاندەوە كاتێك ئاشكرای كرد یانەكەی زۆر نزیكە لەوەی فابیۆ كاپیلۆ بكاتە راهێنەری خۆی و جیرارد و لامپارد بباتە ریزەكانییەوە.
سەرۆكی یانەی رووسییەكە گوتی ئێمە بە دوای باشترین راهێنەر بۆ تیپەكەمان و باشترین یاریزانان بۆ یانەكەدا دەگەڕێین و لە ماوەی رابردوودا دانووستانی زۆرمان لەگەڵ چەندین كەسدا ئەنجام داوە و نزیكین لە هێنانی كاپیلۆ بۆ راهێنانی یانەكە و كڕینی فرانك لامپاردی ئەستێرەی چێڵسی و ستیڤن جیراردی ئەستێرەی لیڤەرپوول.
سەرچاوە رۆژنامەوانییەكانی رووسیا ئاشكرایان كردووە كە یانەی ئینجی ئامادەیی خۆی بۆ پێدانی هەر بڕە مووچەیەك بەو راهێنەر و یاریزانانە پێشان داوە.
یانەی ئینجی كە كەریمۆڤی ملیاردێری رووسی سەرۆك و خاوەنیەتی لە ماوەی رابردوودا گرێبەستی لەگەڵ ساموێل ئیتۆی هێرشبەری كامیرۆنیدا كرد و پێشتر رۆبەرتۆ كارلۆسی بەرازیلی بردبووە ریزەكانی خۆیەوە.
Top