ئەو دوو بەرازیلییەی گۆڵیان لە بەرشەلۆنە كرد، داواكراوی سەرەكی ئەو یانەیەن

ئەو دوو بەرازیلییەی گۆڵیان لە بەرشەلۆنە كرد، داواكراوی سەرەكی ئەو یانەیەن
هەردوو یاریزانی بەرازیلی پاتۆ و تیاگۆ سیلڤا دوای ئەوەی توانییان دوو گۆڵ لە یانەی بەرشەلۆنە بكەن لە یاری یەكەمی یانەی میلان لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بەرامبەر یانەی بەرشەلۆنە، ئێستا بە توندی لەلایەن یانەی بەرشەلۆنەوە داواكراون.
لە یارییەكەدا پاتۆ لە خولەكی یەكەم و تیاگۆ سیلڤا لە خولەكی كۆتاییدا 2 گۆڵیان لە بەرشەلۆنە كرد و كارگێڕیی یانەی بەرشەلۆنە ویستی خۆی بۆ كڕینی ئەو دوو یاریزانە ئاشكرا كردووە.
رۆژنامەی گلۆبۆی بەرازیلی ئاشكرای كردووە ئاستی بەرزی ئەو دوو یاریزانە لە یارییەكەی بەرشەلۆنەدا گواردیۆلایان والێكردووە داوای كڕینی ئەو دوو یاریزانە بكات.
راهێنەری بەرشەلۆنە لە هاوینی ئەمساڵدا داوای سیلڤای كردبوو، بەڵام یانەی میلان ئەو داوایەی رەتكردەوە و گرێبەستی ئەو یاریزانەی تا 2016 نوێ كردەوە.
رۆژنامەكە دەڵێ راهێنەری بەرشەلۆنە پێی وایە پاتۆ باشترین شوێنگرەوەی داڤید ڤیا دەبێت كە تەمەنی لە 30 ساڵ نزیكبووەتەوە و داوای كڕینی دەكات.
Top