سكۆڵز: یاریزانانی ئینگلتەرا بەنازن و راهێنەرەكانیشی تەنیا بیر لە پارە دەكەنەوە

سكۆڵز: یاریزانانی ئینگلتەرا بەنازن و راهێنەرەكانیشی تەنیا بیر لە پارە دەكەنەوە
پۆڵ سكۆڵزی یاریزانی قاڵی پێشووی یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی هێرشی كردە سەر یاریزانانی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و گوتی ئەوان زۆر بە نازن.
سكۆڵز كە هاوینی ئەمساڵ بەیەكجاری وازی لە یاریكردن هێنا، هەروەها راهێنەرانی هەڵبژاردەكەشی بەسەر كردەوە و گوتی ئەوان تەنیا بیر لە پارە دەكەنەوە.
سكۆڵز لە لێدوانی بۆ رۆژنامەی میرۆری ئینگلیزی گوتی هەلی بردنەوەی نازناوەكان لەلایەن هەڵبژاردەی ئینگلتەراوە بووە بە هەڵم، ئەمەش لەبەر زۆریی گۆڕینی راهێنەران كە ئەوان تەنیا بیر لە پارە دەكەنەوە نەك سەركەوتن.
هەروەها گوتی یاریزانانی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لە یانەكانی خۆیان وەك ئەستێرەی جیهانی مامەڵەیان لەگەڵدا دەكرێت و كاتێك دێنە ریزی هەڵبژاردەی ئینگلتەراوە هیچ شتێك ناكەن چونكە زۆر بە نازن.
ئەو یاریزانە گوتی پێشبینی ناكەم هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بەو نزیكانە هیچ نازناوێك بباتەوە، تەنانەت نازناوی یۆرۆی 2012.
Top