روونی: شێوازی یاریكردنمان گۆڕیوە بۆیە گۆڵی زۆر دەكەم

روونی: شێوازی یاریكردنمان گۆڕیوە بۆیە گۆڵی زۆر دەكەم
وانی روونی هێرشبەری یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی نهێنی درەوشانەوەی خۆی و ئاستی بەرزی لە ماوەی رابردوو و تۆماركردنی گۆڵی زۆر بۆ گۆڕینی شێوازی یاریكردنی یانەكەی گەڕاندەوە.
لە چەند یاری سەرەتای وەرزی ئەمساڵدا واین روونی ئاستێكی بەرزی پێشان داوە و لە چوار هەفتەی یەكەمی خولەكەدا روونی بە تۆماركردنی 8 گۆڵ پێشەنگی گۆڵكەرانی خولی ئینگلتەرای گرتووە.
روونی بۆ رۆژنامەی سەنی ئینگلیزی گوتی گۆڕانكارییەكی ئاسانمان لە شێوازی یاریكردنی خۆماندا كردووە و خۆشحاڵم بەوەی ئەو گۆڕانە زۆرترین قازانجی بە من گەیاندووە.
روونی زیاتر گوتی ئەمە باشترین سەرەتای منە و زۆر چێژ لەو سەرەتا گەورەیە وەردەگرم، ئەوە یەكەمین جارە لە ژیانمدا لە دوو یاری لەسەر یەك هاتریك (3 گۆڵ) تۆمار دەكەم، بەڕاستی ئەوە چێژ بەخشە.
مانچستەر یونایتد لە گەورەترین ئەنجامی سەرەتای وەرزی ئەمساڵدا توانی 8-2 لە یانەی ئەرسناڵ بباتەوە.
Top