بەرشەلۆنە نزیكە لە بردنی نیمار

بەرشەلۆنە نزیكە لە بردنی نیمار
سەرچاوە رۆژنامەوانییەكان ئاشكرایان كرد یانەی بەرشەلۆنە بەسەر ریال مەدریدا سەركەوتووە لە بابەتی كڕینی نیمار داسیلڤای هێرشبەری بەرازیلیدا.
رۆژنامەی ستاداوی بەرازیلی گوتی یانەی بەرشەلۆنە هەوڵ دەدات لە زووترین كاتدا كڕینی نیماری هێرشبەری یانەی سانتۆس یەكلایی بكاتەوە.
رۆژنامەكە دووپاتی كردووەتەوە ساندرۆ رۆسێلی سەرۆكی یانەی بەرشەلۆنە هەوڵی زۆر دەدات بە زووترین كات كڕینی نیمار یەكلایی بكاتەوە تا نەكەوێتە ماوەی گواستنەوەی زستانە و ركابەرییەكی نوێ لە نێو یانەكەی و یانەی ریال مەدرید لەسەر ئەو بابەتە دروست بێت.
رۆژنامەكە هەروەها ئاشكرای كردووە رۆسێل نوێنەرانی خۆی بۆ بەرازیل ناردووە لە پێناو دەستپێكردنەوەی دانووستان لەگەڵ ئەو یاریزانە لە پێناو رێكەوتن لەگەڵی بەر لە كۆتایی هاتنی ئەم هەفتەیە.
ئەم رۆژنامەیە پێشتر ئاشكرای كردبوو كە نیمار زۆر نزیكە لە چوون بۆ یانەی بەرشەلۆنە.
Top