بیرگۆمی: مۆرینۆ هۆكاری شكستی بینیتێز و لێناردۆ و گاسپەرینییە

بیرگۆمی: مۆرینۆ هۆكاری شكستی بینیتێز و لێناردۆ و گاسپەرینییە
جۆسیپی بیرگۆمی شارەزا و شرۆڤەكاری تۆپی پێی ئیتاڵی ئامۆژگاریی هاندەرانی یانەی ئینتەر میلانی كرد كە مۆرینۆ لە بیری خۆیان ببەنەوە و لە ئێستادا بژین.
بێرگۆمی لە لێدوانی بۆ كەناڵی ریتی سپۆرتی ئیتاڵی گوتی مۆرینۆ هۆكاری سەرەكیی شكستی هەموو ئەو راهێنەرانەیە كە دوای ئەو پۆستی مەشقی یانەكەیان گرتووەتە ئەستۆ.
هەروەها گوتی جەماوەر ناتوانن راهێنەرێكی مەزن و بە توانای وەك مۆرینۆ لە بیر بكەن، هەر لەبەرئەوەشە بینیتێز رۆیشت و لیۆناردۆ شكستی هێنا و گاسپەرینیش تا ئێستا سەری لێشێواوە.
هەروەها گوتی رۆیشتنی مۆرینۆ دوای ئەو دەستكەوتە مەزنانە وا بە ئاسانی لە بیر ناكرێت، پێویستە یانەكە بە پلەی یەكەم كار بۆ لەبیر بردنەوەی مۆرینۆ بكات.
بێرگۆمی روونی كردەوە، وێڕای رۆیشتنی ئیتۆ و هاتنی فۆرلان، یانەكە هیچی پێ ناكرێت، چونكە تیپێكی بێ رۆحی هەیە و هەر خەیاڵی لای سەركەوتن و دەستكەوتنەكانی مۆرینۆیە.
لە دوو ساڵی مانەوەی لە یانەی ئینتەر میلان، جۆزێ مۆرینۆ لە وەرزی یەكەمدا نازناوی خولی ئیتاڵی و لە وەرزی دووەمدا نازناوی خول و جامی ئیتاڵیا و خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپای بردەوە.
Top