رۆناڵدۆ: خەڵك ئیرەییم پێ دەبەن چونكە من جوان و دەوڵەمەندم

رۆناڵدۆ: خەڵك ئیرەییم پێ دەبەن چونكە من جوان و دەوڵەمەندم
كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لەبارەی هۆی های هاندەرانی یانەی دینامۆ زەگریبەوە گوتی ئەوان وا دەكەن چونكە ئیرەیی بە من دەبەن، من قۆز و دەوڵەمەند و یاریزانێكی گەورەم.
لە یاری دوێنێ شەوی دینامۆ زەگریب لەگەڵ ریال مەدرید كە 1-0 لە بەرژەوەندی یانە ئیسپانییەكە كۆتایی هات، هاندەرانی یانە كرواتییەكە هۆی ها و هاتوهاواری زۆریان لە دژی كریستیانۆ رۆناڵدۆ كرد.
لەبارەی برینداربوونی قاچییەوە كە بەهۆی لێدانی یاریزانێكی یانەی دینامۆزەگریبەوە تووشی هات، ئەو یاریزانە گوتی هەمووان باسی یاری خاوێن و پاراستنی یاریزانە گەورەكان دەكەن، كەچی من هەست بەوە ناكەم.
رۆناڵدۆ لە یارییەكەدا ئاستێكی بەرزی پێشكەش كرد، بەڵام گۆڵی بردنەوەی ریال لەلایەن ئەنخیل دی ماریاوە تۆمار كرا.
Top