بەڕێوەبەری ئینتەر میلان: بیری مۆرینۆ و ئیتۆ دەكەین
ترۆنكینی گوتی بیری مۆرینۆ دەكەین كە وەرزی رابردوو ئینتەر جێ هێشت، هەروەها بیری ئیتۆ دەكەین كە هاوینی ئەمساڵ یانەكەی جێهێشت.
لە دوای رۆیشتنی مۆرینۆوە لە ئینتەر میلان كە لە دوا وەرزیدا 3 نازناوی خول و جامی ئیتاڵیا و خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپای بۆ بەدەستهێنا، یانەی ئینتەر میلان تا ئێستا كێشەی لە ئاستیدا هەیە و یانەكە كە لەلایەن گاسپەرینی راهێنەرەوە سەرپەرشتی دەكرێت، یاری یەكەمی لە خولی ئیتاڵیا 3-4 بە پالێرمۆ دۆڕان و دوێنێ شەو تووشی دۆڕانێكی لەناكاو هات لە ناو یاریگەی خۆی بەرامبەر یانەی ترابزۆن سپۆر.
برۆفێرا گوتی لەگەڵ مۆرینۆ دوو وەرزی نایاب و بێوێنەمان بردە سەر، ئەو دوو وەرزە لە مێژووی یانەكەدا لە بیر ناكرێن، ئێمە ئێستا بیری مۆرینۆ و ئیتۆ دەكەین، بڵێ رۆژێك لە رۆژان مۆرینۆ بگەڕێتەوە؟ ئەوەیان نازانم.