باوكی نیمار: بەبێ ئاگاداریی سانتۆس دانووستان لەگەڵ بەرشەلۆنە ناكەم
پێشتر سەرچاوە رۆژنامەوانییەكانی بەرازیل ئاشكرایان كردبوو كە باوكی نیمار دانووستانی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنەدا كردووە بۆ گواستنەوەی كوڕەكەی بۆ ریزی ئەو یانە ئیسپانییە.
باوكی نیمار گوتی من هەرگیز شتی وام نەكردووە و نایكەم، كاتێك دانووستان لەگەڵ هەر یانەیەك دەكەم كە یانەی سانتۆس كە نیمار یاری بۆ دەكات رازی بێت و ئاگادار بێت، تا ئێستا یانەكە بە فرۆشتنی نیمار رازی نییە.
نیماری 19 ساڵ، ئامانجێكی گەورەی یانەكانی بەرشەلۆنە و ریال مەدریدی ئیسپانییە كە دەیانەوێ لە زستانی داهاتوودا ئەو یاریزانە ببەنە ریزەكانی خۆیانەوە.