ئەگویرۆ: دەمەوێ تۆپی زێڕین ببەمەوە
ئەگویرۆ لە هاوینی ئەمساڵدا یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی جێهێشت و چووە ریزی یانەی مانچستەر ستییەوە و هەر زوو توانی خۆی لەگەڵ یانە نوێیەكەیدا بگونجێنێت و تا ئێستا چەند گۆڵێكی بۆ یانەكەی لە خولی ئینگلیزی تۆمار كردووە.
ئەگویرۆ لە لێدوانی بۆ رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی گوتی ئێستا میسی باشترین یاریزانی جیهانە، منیش دەمەوێ وەك ئەوم لێ بێت و رۆژێك لە رۆژان خەڵاتی باشترین یاریزانی جیهان ببەمەوە.
لەبارەی ئاستی تیپەكەیەوە لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا، ئەو هێرشبەرە گوتی دەزانین خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا قورسە، ئێمە ئەزموونێكی زۆرمان نییە، چونكە یاریزانانی یانەكە كەمیان لەگەڵ تیپەكانی پێشوویاندا بەشدارییان لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپادا كردووە، بەڵام وەك هەموو تیپەكانی تر ئێمەش دەتوانین ركابەری بكەین و قسەی خۆمان هەبێت.