لە جامی ئاسیا هەولێر لە دەرەوەی یاریگای خۆی سەركەوتنی بەدەست هێنا
لە میانی یارییەكانی جامی یەكێتی یانەكانی ئاسیا یانەی هەولێر لە وڵاتی ئەندەنوسیا یەكەم سێ خاڵی گرنگی بەدەست هێنا،لە یارییەكەشدا یاریزانانی یانەی هەولێر توانیان ئاستێكی بەرز پیشكەش بكەن،لە گێمی یەكەمی یارییەكە یاریزانانی یانەی هەولێر توانیان كۆنترۆلی یاریگاە بكەن ولە خولەكی 18ی یارییەكە نەبیل سە باح بە لێدانێكی جوان توانی گۆڵی یەكەمی یارییەكە تۆماربكات،ئەم گێمە بەم ئەنجامە كۆتایی هات،لە گێمی دووەمی یارییەكە یاریزانانی یانەی هەولێر باشتر دەبیرنان توانان لە خولەكی 70ی یارییەكە موسلیم موبارك لە باسیكی لوئەی سلاح توانی گۆڵی دووەم تۆماربكات ویانەی بیرسبۆرای ئەندەنوسی لە خولەكی 83ی یارییەكە تاكە گۆلێكیان تۆكاركرد،شایەنی باسە ئەو یارییە لە قۆناغی هەشتەمی بوو بە ئامادەبوونی جەماوەرێكی زۆر لە ولاتی ئەندەنوسیا بەرێوە چوو.