پاڵەوانێتی تۆپی سەرمێزی كوردستان لە هەولێر دەكرێت
بڕیارە ڕۆژی 5 شەممە 15 / 9 لە هەولێر بەسەرپەرستی یەكێتی تۆپی سەرمێزی كوردستان پاڵەوانێتی تۆپی سەرمێزی كراوەی كوردستان بكرێت، كە تێیدا تەواوی یاریزانانی كوڕان و كچانی هەرچوار شارەكەی هەرێمی كوردستان لە هەرسێ ئاستی ( پێشكەوتوان، تازەپێگەیشتوان، بێچوەشێران ) لە كێبڕكێدا دەبن بۆ بەدەستهێنانی نازناوی تایبەت بەخۆیان لەسەر ئاستی كوردستان، سەبارەت بەم پاڵەوانێتییە ( هێڤی گه احمد ) ئەندامی یەكێتی ناوبراو ڕایگەیاند: ئەم پاڵەوانێتییە لە درێژەی چالاكی ساڵانەی یەكێتییەكەماندا دەكرێت، كراوە دەبێت و تەواوی یاریزانانی یانەكان و دەرەوەی یانەكان بۆیان هەیە بەشداری بكەن، یەكێتی ئێمە پاڵەوانێتییەكە بەڕێوە دەبات و تەواوی خەرجی یاریزانان لەسەر خۆیان دەبێت، سەبارەت بەوەی براوەكانی ئەم پاڵەوانێتییە لە تەواوی ئاستەكاندا ببنە هەڵبژاردەی كوردستان هێڤی ووتی: نەخێر ئێمە هەڵبژاردەی كوردستان دیاری ناكەین بەڵكە تەنها چالاكییەكی ساڵانەیە ئامانج تێیدا پێشخستنی ئەم یارییە و دەركەوتنی توانا شاراوە و تازەكانی چەندین یاریزانە لەم یارییەدا.