یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا(یویفا) بڵاویكردەوە كەوا هەمووس یانە بەشداربووەكانی قۆناخی گرووپەكان كە 32 یانەن لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپای ئەم وەرزە نزیكەی یەك ملیار دۆلار، لە نێوان خۆیان دابەش دەكەن، بەچاوپۆشی لەسەركەوتن و سەرنەكەوتنیان، یویفا دەلێت: 6،758 ملیۆن یۆرۆ واتا 035،1 ملیار دۆلار دەداتە هەر 32 یانە بەشداربووەكانی قۆناغی 16 دەبێت كە 341,1 ملیۆن یۆرۆش لەگەڵ 800 هەزار دۆلار بەرامبەر هەر بردنەویەك و 400 دۆلار بۆ هەر بەرامبەر بوونێك وەردەگریت.
ئەو یانەیەی دەگاتە قۆناغی 16 بڕی 3 ملیۆن یۆڕۆی پێدەدرچت و پاداشتی سەركەوتنی قۆناغی 8 بڕی 3.3 ملیۆن یۆرۆ دەبێت، تیپەكانی چوار گۆشەی زێڕینیش بڕی 2،4 ملیۆن یۆڕۆیان پێدەدرێت، دۆڕاوی یاری كۆتایش 5,6 ملیۆن یۆڕی پێ دەدرێت، بەرامبەر 9 ملیۆن دۆلار بۆ بڕاوەی پاڵەوانێتییەكە...