هه‌رگیز ناگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ مان سیتی

هه‌رگیز ناگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ مان سیتی
ئیمانوێل ئه‌دیبایۆری تۆگۆیی كه‌ به‌خواستن له‌ یانه‌ى مان سیتیه‌وه‌ چووه‌ته‌ یانه‌ى تۆتنهام رایگه‌یاند كه‌ په‌یوه‌ندی له‌گه‌لا مان سیتی كۆتایی پێهاتووه‌و هه‌رگیز جارێكی تر ناچێته‌وه‌ بۆ ئه‌و یانه‌یه‌ و یارییان بۆ ناكاته‌وه‌.
له‌مباره‌یه‌وه‌ وتی: نازانم له‌گه‌لا تۆتنهام به‌رده‌وام ده‌بم یان نا، به‌لام هه‌رگیز ناگه‌ڕێمه‌وه‌ بۆ مان سیتی، ئه‌مه‌ش سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ى سێ سالا و نیو بۆندم له‌گه‌ڵیاندا ماوه‌، به‌لام هاوینی داهاتوو هه‌موو شتێك یه‌كلایی ده‌كه‌مه‌وه‌.
سه‌باره‌ت به‌ یاریكردنیشی بۆ تۆتنهام وتی: هاتومه‌ته‌ ئێره‌ تا بۆ هه‌مووانی بسه‌لمێنم كه‌ هێشتا یاریزانێكی ئاست به‌رزم، هه‌موو كارێك ده‌كه‌م تا هه‌نده‌رانی تۆتنهام خۆشحالا بكه‌م و هه‌ولا ده‌ده‌م باشترین ئاست پێشكه‌ش بكه‌م و گۆڵی زۆر تۆماربكه‌م.
Top