سیرینا له‌سزایه‌كی قورس رزگاری بوو

سیرینا له‌سزایه‌كی قورس رزگاری بوو
لیژنه‌ی پسپۆڕی چوار پاڵه‌وانێتییه‌ مه‌زنه‌كه‌ی تێنسی سه‌رزه‌وی سزای سیرینا ولیامز-ی ئه‌مریكی دا.
لیژنه‌ی ناوبراو پاش لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی وورد بڕیاریدا به‌بڕی دوو هه‌زار دۆلار سزاكه‌ی دا ئه‌ویش له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌یاریی كۆتایی پاڵه‌وانێتیی كراوه‌ی ئه‌مریكادا قسه‌ی ناوه‌رزشی ونه‌شیاوی به‌ئیڤا ئاسدیراكی ناوبژیوانی یارییه‌كه‌ وتووه‌.
ئه‌م كچه‌ یاریزانه‌ ناوداره‌ی ئه‌مریكا له‌یارییه‌كدا و له‌تایمی دووه‌مدا كاتێك هێشتا یارییه‌كه‌ له‌ سه‌رتادابوو، كاتێك تۆپێكی ئاڕاسته‌ی ستۆسۆر كرد، به‌ ده‌نگێكی به‌رزو وه‌ك ئیستیفزاز وتی (ئه‌مه‌ چییه‌).له‌سه‌ر ئه‌م ره‌فتاره‌ ناوبژیوانی یارییه‌كه‌ خاڵێكی تایمی دووه‌می لێسه‌ندو بڕیاریدا ستۆسۆر (1-0) پێشبه‌كه‌وێت هه‌رچه‌نده‌ زۆری مابوو ئه‌وخاڵه‌ به‌ده‌ستبهێنێت.
ئه‌م بڕیاره‌ی ناوبژیوان سیرینای توڕه‌ كردو كه‌وته‌ قسه‌ وتن به‌ ئاسدیراكی.
سیرینا له‌و قسانه‌ی كه‌به‌ناوبژیوانی وتبوو (تۆ له‌ده‌ره‌وی كۆنتڕۆڵكردنی یارییه‌كه‌دای، تۆ له‌ناختدا كه‌سێكی باش نیت و رقت له‌منه‌)، سیرینا له‌ قسه‌وتن به‌ناوبژیوان به‌رده‌وام بووه‌ و وتوویه‌تی (كێ ئه‌وشته‌ ناشیرینه‌ی تۆدكات، تۆ سزای من ده‌ده‌ی، چونكه‌ ته‌عبیری خۆشی خۆمم كردووه‌، وابزانم هه‌ردوكمان له‌ئه‌مریكاین، سه‌یرم مه‌كه‌ من چیم و چۆنم، به‌ڕاست تۆ دۆڕاوێكی باشی).
برایان ئێرلی به‌ڕێوه‌به‌ری پاڵه‌وانێتییه‌كه‌كانی تێنسی سه‌رزه‌وی ئه‌مریكا باسی له‌وه‌كرد سزاكه‌ له‌جێی خۆیدا بووه‌و پاش لێكۆڵینه‌وه‌ ئه‌وسزایه‌ش كه‌ له‌یارییه‌كه‌دا وه‌ریگرت، ئه‌م سزایه‌مان به‌گونجاو دانا.
شایانی باسه‌ ساڵی (2009)یش له‌ هه‌مان پاڵه‌وانێتیدا سزای (82.5) هه‌زار دۆلار درا، چونكه‌ به‌ شێوازێكی ناشیرین له‌ چاودێرێكی هێڵی یارییه‌كان تووڕه‌بووبوو.
Top