فێرگسۆن: روونی پێلێی بەریتانیایە
سێر لە لێدوانی بۆ تۆڕی سكای سپۆرتی بەریتانی گوتی سەیری پێلێ بكەن، هێرشبەرێكی زۆر ترسناك بوو و كەس دەرەقەتی نەدەهات، روونیش وایە، ئەو دوو یاریزانە زۆر شتیان لەیەك دەچێت لە شێوازی یاریكردن و هێز و متمانەی بردنەوەوە، تەنیا جیاوازی ئەوەیە پێلێ رەش و روونی سپییە.
هەروەها گوتی لەوانەیە روونی ببێتە باشترین یاریزانی بەریتانیا لە مێژوودا، ئەو لە چوار یاریدا لە وەرزی ئەمساڵی خولی ئینگلیزی 8 گۆڵی تۆمار كردووە، ئەو ئێستا بەهێزترین هێرشبەری ئینگلتەرایە و بە دووری نازانم رۆژێك لە رۆژان ژمارەی گۆڵەكانی روونی لە ژمارەی گۆڵەكانی پێلێ زیاتر بێت.