ماسكیرانۆ: ئەمساڵ تووشی زۆر كێشە دەبین

ماسكیرانۆ: ئەمساڵ تووشی زۆر كێشە دەبین
خافێر ماسكیرانۆی بەرگریكەری یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی گوتی ئەمساڵ یانەكەم دووچاری كەوتنی زۆر دەبێت.
لێدوانی ماسكیرانۆ دوای یەكسان بوونی یانەی بەرشەلۆنە لەگەڵ یانەی میلان هات لە گەڕی یەكەمی قۆناخی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.
ماسكیرانۆ گوتی میلان زوو گۆڵی لێكردین و چووە دواوە، دوای ئەوە هیچ هەڕەشەیەكی بۆ سەر گۆڵی ئێمە نەبوو.
یاریزانەكەی پێشووی لیڤەرپوول گوتی كاتێك رووبەڕووی تیپێكی بەهێزی وەك میلان دەبینەوە، پێشبینی دەكەین كێشەی زۆرمان رووبەڕووببێتەوە، ئەو كێشانە وایكرد هەلی بردنەوەی یارییەكە لە دەست بدەین.
یاریزانە ئەرجەنتینییەكە زیاتر گوتی پێویستە زوو بەخۆماندا بچینەوە و هەڵەكانمان چاك بكەین، چونكە لە ئێستاوە دیارە ئەمساڵ رووبەڕووی زۆر كێشە دەبینەوە.
Top