چاڤی: بەرشەلۆنە وەك تلیاك خۆرێك وایە بەرامبەر بردنەوە

چاڤی: بەرشەلۆنە وەك تلیاك خۆرێك وایە بەرامبەر بردنەوە
چاڤی هێرناندێزی ئەستێرەی ناوەڕاستی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی گوتی یانەكەم هێندەی شەیدایی تلیاك خۆرێك بۆ مادە هۆشبەرەكان، حەزی لە بردنەوەیە و هەر ئەوەش وایكردووە لە كۆی 15 نازناو لە چەند ساڵی رابردوودا 12 نازناو بباتەوە.
رۆژنامەی لاگازیتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی چاوپێكەوتنێكی چاڤی بڵاوكردووەتەوە كە تێیدا ئەو یاریزانە پێی وایە تیپەكەی كە ئێستا بەهێزترین یانەی جیهانە، دەتوانێ بۆ چەند ساڵێكی تریش هەر وەك خۆی بمێنێتەوە چونكە زۆر حەزی لە بردنەوەیە.
ئەستێرەكەی ناوەڕاستی بەرشەلۆنە و هەڵبژاردەی ئیسپانیا ئەوەی روونكردەوە كە شێوازی تیكی تاكای بەرشەلۆنە لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیاش سەركەوتنی بەدەست هێناوە و ئێستا هەمووان هەوڵ دەدەن لاسایی ئەو شێوازە بكەنەوە.
چاڤی گوتی بەرشەلۆنە هێندەی كەسێكی راهاتوو لەسەر تلیاك حەزی لە بردنەوەیە و شەیدایەتی، لەبەرئەوە باوەڕناكەم هێزی بەرشەلۆنە بەم نزیكانە كۆتایی بێت.
Top