ڤینگەر: بەرشەلۆنە و ریال مەدرید لە سەروو هەموو یانەكانی ئەوروپاوەن
ڤینگەر گوتی بەرشەلۆنە و ریال مەدرید لەسەرووی هەموو یانەكانی ئەوروپاوەن، ئەمەش بە پلەی یەكەم بۆ ئەو توانا داراییە گەورەیە دەگەڕێتەوە كە ئەو دوو یانەیە هەیانە.
راهێنەری ئەرسناڵ گوتی ئەو دوو یانەیە لە نهۆمێكی ئاستی تۆپی پێی ئەوروپین و یانەكانی تریش هەموویان لە نهۆمێكی ترن، هەندێك یانە هەوڵ دەدات بگاتە ئاستی ئەوان وەك چێڵسی و مانچستەر ستی، بەڵام ئەو یانانە پێویستییان بە كاتی زۆر هەیە بۆ ئەوەی بگەنە ئەو ئاستە.
ڤینگەر دەڵێ ئەو دوو یانەیە باشترین یاریزانانی جیهان لە ریزەكانیاندا یاری دەكەن، بوونی پارەیەكی زۆر لە بەردەستیاندا ئەوانی كردووەتە باشترین یانەی ئەوروپا.