سیلڤا لە چاڤی و ئینێستا بەهێزترە

سیلڤا لە چاڤی و ئینێستا بەهێزترە
رۆبەرتۆ مانچینی راهێنەری یانەی مانچستەر ستی ئینگلیزی گوتی داڤید سیلڤا هیچی كەمتر نییە لە چاڤی و ئینێستا و بگرە لەوانە بەهێزترە.
راهێنەرەكەی مان ستی گوتی تێناگەم چۆن بەرشەلۆنە و ریال مەدرید گرێبەستیان لەگەڵ سیلڤادا نەكردووە، ئەو یاریزانێكی بێوێنە و جێگەی دڵخۆشییە كە لەگەڵ ئێمە یاری دەكات، شێوازی یاریكردنی ئەو جیاوازە لە یاریزانانی تر و لە چاڤی و ئینێستا باشترە.
سیلڤا لەو كاتەوەی لە یانەی ڤالنسیاوە پەیوەندی بە یانەی مان ستییەوە كردووە ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكات.
Top