كاسیاس: مۆرینۆ وامان لێدەكات هەست بە برسیەتیی بكەین

كاسیاس: مۆرینۆ وامان لێدەكات هەست بە برسیەتیی بكەین
ئیكەر كاسیاسی گۆڵچی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی پەسنی تواناكانی جۆزێ مۆرینۆی راهێنەری تیپەكەی كرد و گوتی ئەو راهێنەرە رۆڵی گەورەی هەبوو لەوەی یاریزانانی ریالی وا لێكردووە كەسایەتییەكی بەهێز و پێشەنگیان هەبێت و ویستی گەورەیان بۆ بردنەوە بە شێوەیەك بێت هەردەم هەست بە برسێتی بكەن بۆ بردنەوەی نازناوەكان.
كاسیاس لە چاوپێكەوتنی لەگەڵ مالپەری ریال مەدرید گوتی مۆرینۆ عاشقی بردنەوەیە، هەموو رێگایەكی بەردەست بۆ گەیشتنە بردنەوە پەیڕەو دەكات، ئەو توانایەی لەگەڵ هەموو ئەو تیپانەدا بەكارهێناوە كە مەشقی پێداون.
كاپتنی یانەی ریال مەدرید گوتی مۆرینۆ وا لە یاریزانەكانی دەكات كە هەموو یارییەكە بە یاری كۆتایی سەیر بكەن و وا بزانن ئەوە یارییەكە ئەگەر بردیانەوە نازناوێك بەدەست دێنن.
Top