كاسیاس: مۆرینۆ وامان لێدەكات هەست بە برسیەتیی بكەین
كاسیاس لە چاوپێكەوتنی لەگەڵ مالپەری ریال مەدرید گوتی مۆرینۆ عاشقی بردنەوەیە، هەموو رێگایەكی بەردەست بۆ گەیشتنە بردنەوە پەیڕەو دەكات، ئەو توانایەی لەگەڵ هەموو ئەو تیپانەدا بەكارهێناوە كە مەشقی پێداون.
كاپتنی یانەی ریال مەدرید گوتی مۆرینۆ وا لە یاریزانەكانی دەكات كە هەموو یارییەكە بە یاری كۆتایی سەیر بكەن و وا بزانن ئەوە یارییەكە ئەگەر بردیانەوە نازناوێك بەدەست دێنن.