گاسپەرینی لە شێوازی 3-4-3 پەشیمان بووەوە

گاسپەرینی لە شێوازی 3-4-3 پەشیمان بووەوە
گاسپەرینی راهێنەری یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی لە شێوازی 3-4-3ی پەیڕەوكراوی تیپەكەی پەشیمان بووەوە دوای ئەوەی یانەكەی دووچاری یەكەم شكست هات لە خولی یانەكانی ئیتاڵیا.
لە یاری یەكەمی ئینتەر میلان بەرامبەر پالێرمۆ ئەو یانەیە 3-4 دۆڕا و بەوەش گاسپەرینی راهێنەر بەهۆی پەیڕەوكردنی شێوازی یاریكردنی 3-4-3 رووبەڕووی رەخنەیەكی زۆری رۆژنامەنووسانی ئیتاڵیا بووەوە و ئەوان گوتیان ئەو شێوازە زۆر كۆنە و هی ساڵانی حەفتا و هەشتكانی سەدەی رابردووە و بۆ تۆپی پێی مۆدێرن نابێت.
گاسپەرینی بڕیاری دا لە بەرگریدا بە 4 یاریزان یاری بكات و بۆئەوەش هەریەك لە ساموێل و لۆسیۆ و كیڤۆ و مایكۆن یاری پێ بكات.
گاسپەرینی هەروەها بڕیاری داوە لە یاری داهاتووی تیپەكەی سنایدەر بە شێوەی سەرەكی یاری پێ بكات و دیگۆ میلیتۆ و جیانپاولۆ پاتزینی لە هێڵی هێرشبەر یاری پێ بكات.
لە یاری یەكەمی ئینتەر میلاندا، پاتزینی و سنایدەر یاریزانی یەدەگ بوون.
Top