یانەی هەولێر گرێبەست لەگەڵ 7 یاریزانی كورد مۆردەكات

یانەی هەولێر گرێبەست لەگەڵ 7 یاریزانی كورد مۆردەكات
ریبین رەمزی
بەمەبەستی بەهێزكردنی تیپی یەكەمی یانەكە، دەستەی كارگێری یانەی هەولێر بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ 7 یاریزانی تیپی دووەمی یانەكەمان مۆركرد بۆ ئەوەی لە وەرزی داهاتوو لە تیپی یەكەمی یانەی هەولێر یاری بكەن، لە لێدوانێكیدا مەحمود عەزیز سكرتێری یانەی هەولێر گوت: لەسەر داوای راهێنەر ئەیوب ئۆدیشو بڕیارمان دا گرێبەست لەگەڵ 7 یاریزانی تیپی دووەمی یانەكەمان مۆربكەین بۆ ئەوەی لە وەرزی داهاتوو لە ریزی تیپی یەكەم یاری بكەن و گرێبەستی هەر یاریزانێك 20 ملیۆن دینارە و مووچەی مانگانە 700 هەزار دینارە بەشداری لە یارییەكانی خولی عێراق و جامی یەكێتی ئاسیا لە وەرزی داهاتوو دەكەن.
لە درێژەی قسەكانیدا مەحمود عەزیز گوتی: ئەم یاریزانانە لە وەرزی رابردوو خولی نایابی كوردستان ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كرد و لەم وەرزدا سوود لە ئەزموونەكانیان وەردەگرین لە خولی عێراق و بەشداری لە هەندێك لە یارییەكانی خولی كوردستان دەكان.
لە كۆتایی قسەكانیدا مەحمود عەزیز گوتی: یاریزانە بانگهێشتكراوەكان بریتین لە (میران خەسرۆ، ئامانج كەریم، نەوزاد شێرزاد، محەمەد خالید، تاڵیب رەقیب، نیاز محەمەد، ئارام سلێمان).
Top