تیپی پایسكلسواری یانەی هەولێر بەشداری لە پاڵەوانێتی یانەكانی عەرەب دەكات

تیپی پایسكلسواری یانەی هەولێر بەشداری لە پاڵەوانێتی یانەكانی عەرەب دەكات
رێبین رەمزی
دوای ئەوەی لە وەرزی رابردوو تیپی پایسكلسواری یانەی هەولێر لەسەر ئاستی كوران بۆ پێشكەوتووان توانی پلەی دووەم لە پاڵەوانێتی عێراق بەدەستبهێنێت بەفەرمی بەشداری لە پاڵەوانێتی یانەكانی عەرەب دەكات.
لە لێدوانێكیدا عەبدولقادر نورەدین راهێنەری تیپی پایسكلسواری یانەی هەولێر گوتی: یەكێتی پایسكلسواری عێراق بەفەرمی بڕیاری دا هەردوو یانەی دغارە و هەلێر بەشداری لە پاڵەوانێتیە یانەكانی عەرەبی بكەن، كە لە شاری دوبەی وڵاتی ئیمارات لە 16-11 بەرێوە دەچێت.
لە درێژەی قسەكانیدا عەبدولقادر نورەدین گوتی: لە وەرزی رابردوو یانەی دغارە پلەی یەكەم و یانەی هەولێر پلەی دووەمی لە پاڵەوانێتی یانەكانی عێراق بۆ پێشكەوتووان لەسەر ئاستی كوران بە دەستهێناوە بۆیە ئێمە دەستنیشان كراوین و یانەی هەولێر لە پاڵەوانێتیە پشت بە شەش یاریزان دەبەستێت ئەویش هەریەكە لە یاریزانان (ماسیمۆ فەریق، ئامانج شێرزاد، سلێمانی سامی، جۆڤان تۆمی، ماسیمۆ فەریق، رێباز موزفەر).
Top