یانەی هەولێر دەستبەرداری موسنا خالید نابێت
لە چەند رۆژنامەیەكی بەغداد هەواڵێك سەبارەت بە مۆركردنی یانەی شوڕتە گرێبەست لەگەڵ یاریزانی یانەی هەولێر موسنا خالید بڵاوبیتەوە، لە لێدوانێكیدا مەحمود عەزیز گوتی: ئێمە بەفەرمی گرێبەستەمان لەگەڵ موسنا خالید مۆركردووە و ئەم گرێبەستە لە یەكێتی تۆپی پێی عێراق پەسند كراوە، بۆیە ئەم یاریزانە ناتوانێت گرێبەست لەگەڵ هیچ یانەیەك مۆربكات، بە بێ رەزامەندی یانەی هەولێر و ئێمە دەستبەرداری نابین و چاوەڕوانی گەرانەوەی شاندی یانەی هەولێر دەبین لە ئەندنووسیا بۆ ئەوەی كۆبوونەیەك ئەنجام بدەین تاكو بڕیاری كۆتایی لەسەر ئەم كێشەیە بدەین.