ئیتۆ بەرەنگاری سەرما و سۆڵەی روسیا دەبێتەوە
لەمبارەوە ئەو یاریزانە كە دوای پەیوەندی كردنی بەو یانەیە بووە خاوەنی زۆرترین مووچە لە نێو یاریزانانی تۆپی پێی جیهان كە ساڵانە بڕی(20.5) ملیۆن یۆڕۆ وەردەگرێت، گوتی: پێشتر چەندین جار لە پلەی گەرمای ژێر سفر یاریم كردووە و ئاستی بەرزم پێشكەشكردووە، بۆیە ئامادەم بەرگەی سەرمای ئێرە بگرم، سەبارەت بە هوتافی رەگەز پەرستیش ئەمە نەك لە روسیا بەڵكو لە هەموو وڵاتێك روودەدات، بەڵام من گرنگی پێنادەم ئەو دەقیقەیەی چوومە یاریگا تەركیزم تەنیا لەسەر یاریكردن دەبێت.