مارادۆنا بە ئاستی زاواكەی خۆشحاڵە

مارادۆنا بە ئاستی زاواكەی خۆشحاڵە
مارادۆنای ئەفسانەی تۆپی پیێ جیهان بەو ئاستە بەرزەی كۆن ئەگوێرۆی زاوای كە ئێستا لەگەڵ یانەی مانچستەر سیتی پێشكەشی دەكات زۆر خۆشحاڵە و پێی وایە شوێنێكی گونجاوی هەڵبژاردووە تا یاریی تیادا بكات.
كۆن ئەگوێرۆ كە هاوسەری جیانینای كچی مارادۆنایە، سەرەتی ئەم وەرزە پەیوەندی بە یانەی مانچستەر سیت-یەوە كرد و لەو كاتەوە ئاستێكی بەرزی پێشكەشكردووە و یارمەتی یانەكەی داو لە بردنەوەی چەند یارییەك كە لە دواین یاریی پریمەرلیگ هاتریكی تۆماركرد.
لەمبارەوە مارادۆنا گوتی:
ئێستا لە شوێنێك یاریی دەكات كە شایەنی ئەوەیە یاریی لێبكات كە تیپێكیش یاریی دەكات كە كێبڕكێ لەسەر بردنەوەی نازناوەكان دەكات، كە ئەمە پێچەوانەی ئەو كاتەیە كە یاریی بۆ یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید دەكرد، بەڕی من ئەمەش هۆكاری ئاست بەرزییەكەیەتی.
لەبەرامبەریشدا ئەگوێرۆ رایگەیاند هیوادارە ببێتە مارادۆنای مان سیتی وەك چۆن مارادۆنا سەركەوتنی بۆ یانەی ناپۆلی بەدەست هێنا ئەویش سەركەوتن بۆ یانەكەی بەدەست بهێنێت.
Top