راهێنان كردن بە رۆناڵدۆ گەورەترین تەحەدی ژیانی بووە

راهێنان كردن بە رۆناڵدۆ گەورەترین تەحەدی ژیانی بووە
مانۆ مینیزێسی راهێنەری هەڵبژاردەی بەرازیل رایگەیاند كە راهێنەریی رۆناڵدۆی ئەفسانەی تۆپی پێی گەورەترین تەحەدی بووە لە ژیانی راهێنەریدا كە ماوەی(19) ساڵە ئەو كارە دەكات.
مینیزێس ئاشكراشیكرد كە هۆكاری گەڕانەوەی رۆناڵدۆ بۆ ئاستە بەرزەكەی لەگەڵ یانەی كۆرنسیانز ویستی ئەو یاریزانە بوو گەڕانەوە بۆ ئاستی جارانی كە ئەمە وایلێكرد بە رێكوپێكی و زۆر بەجدی بۆ كار و راهێنانەكانی ئەنجامبدات.
لەمبارەیەوە مانۆ گوتی: كاتێك ساڵی (2009) هاتە كورنسیانز كەسێك بوو كە ئینزبباتی تیانەبوو، بەشێوەیەك كە نەنهات بۆ ئەو داوەتەی بۆم رێكخستبوو تا بەیەكەوە قسە لەسەر یاریكردنی بكەین لە یانەكەدا، بەڵام دوای ئەوە دانیشتم لەگەڵی و پێم گوت ئەگەر دەتەوێت ئەو بۆچوونە ناشرینە لەسەر خۆت لاببیەت، كە بەهۆی نا ئنزیباتیتەوە بوویتە كەسێكی خراپ و هاندەران هیوایان پێت نەماوە، دەبێت زۆر بە جدی راهێنان بكەیت و بگەڕێتەوە ئاستی جارانت، ئەمەش وای لێكرد هەموو كارێك بكات تا ببێتەوە بە رۆناڵدۆكەی جاران.
رۆناڵدۆ دوای گەڕانەوەی بۆ كۆرنسیانز بە ئاستێكی بەرز دەركەوت و توانی(35) گۆڵ بۆ یانەكەی بكاتت و سەركردایەتیان بكات لە بردنەوەی خولی ویلایەتی ساو پاولۆ كە بە پاولیستا ناسراوە لەگەڵ بردنەوە جامی بەرازیل.
Top