تۆپی دەستی یانەی نەورۆز دامەزرایەوە

تۆپی دەستی یانەی نەورۆز دامەزرایەوە
گوڵان-كارزان كانەبی-سدیق-سلێمانی
بە مەبەستی بەشداریكردنی لەخولەكانی كوردستان و عێراق بۆ تۆپی دەست، دوای ئەوەی یانەی نەورۆز بۆ ماوەی سی ساڵە تیپی تۆپی دەستی نییە، ئەمجارەیان كۆمەڵێك باشترین یاریزانەكانی تۆپی دەست لە یانەكانی سلێمانی و سیروانی نوێ و چەند یانەیەكی دیكە دوای ئەوەی یانەكانیان جێهێشت لە پێكهاتەیەكی نوێی پێشكەوتوانی تۆپی دەستی یانەی نەورۆز خۆیان راگەیاند، رۆژی 3 ی ئەیلول یاریزانانی ئەو تیپە یەكەم مەشق و راهێنانی خۆیان لە هۆڵی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی ئەنجامدا، هادی كەریم سكرتێری یانەی نەورۆز هەواڵی دامەزراندنی تیپی تۆپی دەستی یانەی نەورۆزی پشت راستكردەوە و رایگەیاند: كە تیپەكەیان ئێستا سەر لەنوێ دامەزراوتەوە و ناوبراو ئاماژەیدا بەوەی كە زۆربەی یاریزانەكان پێشتر لە یانەی نەورۆز بوون بەتایبەت لەكاتی یەكگرتنی یانەی كەمال سەلیم و ئەزمەردا و تیپێكی زۆرباشیان هەبووە و ئەنجامی باشیان بەدەستهێناوە، بەڵام بەهۆی نەمانی تیپی تۆپی دەست سێ ساڵ پێش ئێستا ئەوا ناچار ئەو یاریزانانە یانەكەیان جێهشتبوو.
سكرتێری یانەی نەورۆز ئەوەشی خستە روو كە هیچ گرێبەستێكی ماددی لەنێوان یاریزانەكان و یانەكەدا نییە و زۆربەیان وەك خۆبەخش هەوڵدەدەن تیپەكە دروست بكەنەوە، هەروەها هاوكار جەمال وەك راهێنەر سەرەتا دیاركراوە ولە كۆبونەوەی داهاتووی یانەكەدا بریاری دانانی سەرپەرشتیاریش دەدرێت، هادی كەریم ووتی " هیوادارم ئەنجامێكی باشیان هەبێت لە خولەكانی ئەم وەرزەدا و بەپێی رێكەوتنی هەردوولامان توانیمانە ئەو تیپە دابمەزرێنین.
Top