سبەی لە جامی ئاسیا نوێنەرانی كوردستان چاویان لە سێ خالەكەیە
لەمیانی یارییەكانی قۆناغی هەشتەی جامی ئاسیا یانەكانی هەولێرودهۆك رووبەروی یانەكانی پیرسبۆراووەحدات دەبێتەوە .
بریارە سبەی سێ شەمە لە درێژەی یارییەكانی جامی ئاسیا،لە قۆناغی هەشتەمی خولەكە دوو یاری گرنگ ئەنجام بدرێت .یانەی هەولێر لەسەر یاریگەی یانەی پێرسبۆرای ئەندەنوسی لەسەر خاكی ئەو یانەیە رووبەرووی یانەی پیرا دەبێتەوە،بۆئەو یارییە یانەی هەولێر ئامادەكاری باشی كردوە،بۆئەوەی بتوانێ سی خاڵی یاریییەكە بەدەست بهێنێ یارییەكەش لە كاتژمێر 15-4ئیوارە ئەنجام دەدرێت بەكاتی هەولێر،عومەر مەجید بۆسایتی وەرزشی گوڵان گوتی "ئامادەكاری باشمان كردوە هیچ كێشەو گرفتێكمان نیە،پەنا بەخوا بۆسێ خالی یارییەكە یاری دەكەین،یانەی دهۆكیش لە وڵاتی ئوردەن رووبەرووی یانەی وەحدات دەبێـتەوە،لە بارەی ئەو یارییەش كاوە ئیبراهیم ڕاهێنەری گۆلچیەكانی یانەی دهۆك بۆسایتی وەرزشی گوڵان گوتی "ئێمە ئامادەكاری باشمان كردوە بۆئەو رووبەرووبنەوەیە،بۆیە یانەی وەحداتیش زۆر بەهێزە بەڵام ئێمە سوردەبین لەسەر سركەوتن لەم یارییە،یارییەكەش لە كات ژمێر 7ی ئێوارە ئەنجام دەدرێت .