یەكێتی تۆپی پێی كوردستان كۆبونەوەی ئاسایی خۆی بەست

یەكێتی تۆپی پێی كوردستان كۆبونەوەی ئاسایی خۆی بەست
گوڵان:كارزان كانەبی-حەسەن
یەكێتی ناوەندی تۆپی پێی كوردستان كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بەئامادەبوونی جێگرو تەواوی ئەندامانی گرێداو ئەم بڕیارانەی خوارەوەی دەركرد:
یەكەم: پەسەندكردنی ئەنجامەكانی تاقیكردنەوەی تیۆری و جەستەیی ناوبژیوانانی كوردستان،دەركردنی فەرمانی كارگێری بەمەبەستی بەرێوەبردنی یارییەكانی خولەكانی تۆپی پێی كوردستان لەلایەن ناوبژیوانە سەركەوتووەكان.
دووەم: لەسەرداوای یانەی سلێمانی بەنوسراوی ژمارە(343) لە بەرواری 7/9/2011 بڕیاردر بە رێگادانی یاریزان(ئارام محەمەد كەرەم) بۆ یاریكردن بۆ یانەی پێشمەرگەی سلێمانی دوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری هەڵپەساردن(تجمید).
سێیەم: بانگهێشتكردنی یاریزانی یانەی نەورۆز(هەژار جەبار عەبدوڵڵا)بۆ ئامادەبوون بەمەبەستی لێكۆلێنەوە.
چوارەم: هەرگێمێكی یارییەكانی لاوانی خولی نایاب بە چل خولەك بەرێوەدەچێت واتە هەردوو گێم بە (80)خولەك بەرێوەدەچێت، پێویستە سەرجەم سەرپەرشتیاران و ناوبژیوانانی كوردستان ئەم بڕیارە جێ بەجێ بكەن.
پێنجەم: دەستنیشانكردنی دەستەی ناوبژیوانان و سەرپەرشتیارانی خولی دووەمی پێشكەوتووان ولاوانی نایابی كوردستان.
Top