جەماوەری كوردستان چاوی لە هەردوویانەی هەولێر و دهۆكە
هەولێر چۆن خۆی ئامادەكردووە
یانەی هەولێر بۆ ئەوەی بتوانێت ئەنجامێكی مێژوویی لە یارییەكی هەولێر و پیرسیبۆرا جایابۆرای ئەندنووسی تۆمار بكات، كە لە ئەندنووسیا بەڕێوە دەچێت، ئۆردوگایەكی مەشقی لە وڵاتی مالیزیا ئەنجامدا بۆ ماوەی پێنج رۆژ و تەنیا یەك یاری دۆستانەی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی مالیزیا ئەنجامدا و راهێنەر ئەیوب ئۆدیشۆ رۆژانە دوو یەكە مەشقی ئەنجامدا لەم ئۆردوگایە و هۆكاری دەستنیشان كردنی مالیزیا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، كە كەش و هەوای مالیزیا لە كەش و هەوای وڵاتی ئەندنووسیا نزیكە.
گرێبەستی یاریزانانی یانەی هەولێر
بۆ وەزری ئەمساڵ دەستەی كارگێڕی یانەی هەولێر گرێبەستی زۆربەی یاریزانەكانی نوێكردەوە كە ئەویش هەریەكە لە (ئەحمەد ئیبراهیم، سەعد عەتیە، مەهدی كەریم، ئاوس ئیبراهیم، نەبیل سەباح، حوسێن عەبدولواحد، موسلم موبارەك، لوئەی سەڵاح، مستەفا ئەحمەد، سەعد عەبدلئەمیر، حەیدەر عەبدلئەمیر) و هەروەها گرێبەستی زۆربەی یاریزانە كوردەكانی نوێكردەوە (شوان مامۆ، دیدار حامد، سەرهەنگ موحسین، یونس شكور، هەڵگورد مەلا محەمەد) و گرێبەستی لەگەڵ 7 یاریزانی تازە مۆركرد بۆ ئەوەی تیپەكەی بەهێز بكات ئەویش هەریەكە لە یاریزانان (قوسەی مونیر، موسنی خالید، ئەمجەد رازی، ئەحمەد ئەیاد، حوسێن عەلی وەحید، حاتم زێدان، حوسام كازم)، و هەروەها متمانەی بە دەستەی راهێنەرانی یانەكە بۆ وەرزێكی تر نوێكرایەوە.
یانەی هەولێر
دەستبەرداری شەش یاریزان بوو
لە هەمان كاتدا دەستەی كارگێڕی یانەی هەولێر لەسەر داوای دەستەی راهێنەران بەفەرمی دەستبەرداری شەش یاریزان بوو ئەویش هەریەكە لە یاریزانان (موهەند سالم، عەلی جاسم، محەمەد عەلی كەریم، عەلی خەزیەر، دڵدار ئیبراهیم، دیار رەحمان) ئەم شەش یاریزانە لە وەرزی رابردوو بەشێوەیەكی سەرەكی یارییان نەدەكرد.
بانگهێشت كردنی
پێنج یاریزان لە تیپی دووەم
دەستەی راهێنەرانی یانەی هەولێر بڕیاری دا پێنج یاریزانی تیپی دووەمی یانەی هەولێر بانگهێشتی تیپی یەكەم بكات دوای ئەوەی لە وەرزی رابردوو ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كرد، ئەویش هەریەكە لە یاریزانان (میران خەسرۆ، ئامانج كەریم، نەوزاد شێرزاد، تاڵیب رەقیب، نیاز محەمەد) ئەم یاریزانانە لە وەرزی ئەمساڵدا بەشداری لە یارییەكانی خولی بژاردەی عێراق دەكەن.
دوو یاریزان سبەی یاری ناكەن
بەهۆی چەند كێشەیەكی تایبەت بەیاریزانەكان هەردوو یاریزان حاتم زێدان و حوسێن عەلی وەحید لە یارییەكی سبەی سێشەممە بەشداری ناكەن بەهۆی سەفەرنەكردنیان بۆ وڵاتی ئەندنووسیا، حاتم زێدان بەهۆی نەبوونی پاسپۆرت و یاریزان حوسێن عەلی وەحید بەهۆی تاقیكردنەوەكانی كۆلێژ نەیانتوانی لەگەڵ شاندی یانەی هەولێر سەفەر بكەن و هەروەها هەر پێنج یاریزان (میران خەسرۆ، ئامانج كەریم، نیازم محەمەد، نەوزاد شێرزاد، تاڵیب رەقیب) بەهۆی نەبوونی ناویان لە لیستی پاڵەوانێتییەكە بەشداری لەم یارییە ناكەن.
یانەی دهۆك چۆن خۆی ئامادەكردووە
بە مەبەستی رووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ یانەی وەحداتی ئوردنی یانەی دهۆك ئۆردوگایەگی مەشقی لە وڵاتی توركیا ئەنجامدا لەم ئۆردوگایەدا چوار یاری دۆستانەی ئەنجامدا، كە گرنكتریان لەگەڵ تیپی دووەمی یانەی بێشكتاش بوو و توانی بە ئەنجامی (4-1) سەركەوتن بە دەستبهێنێت ئەم ئۆردوگایە گرنگی تایبەتی خۆی هەبوو بۆ یانەی دهۆك بۆ ئەوەی یاریزانەكان لە رووی جەستەیی لە ئامادە بكرێن.
یانەی دهۆك گۆڕانكاری لە دەستەی راهێنەران دەكات
دەستەی كارگێڕی كاتی یانەی دهۆك بڕیاری دا گۆڕانكاری لە دەستەی راهێنەرانی یانەكە بكات، دوای ئەوەی گرێبەستی راهێنەر ئەكرەم ئەحمەد سەلمان بۆ ماوەی یەك وەرز نوێكردەوە لە بەرانبەردا دەستبەرداری هەریەكە لە یاریدەدەری راهێنەر حەیدەر مەحمود و ئیبراهیم عەبدلنادر و راهێنەر گۆڵچی وەسفی جەبار بوون و گرێبەستیان لەگەڵ خالید محەمەد سەبار مۆركرد وەكو یاریدەدەری راهێنەر و كاوە ئیبراهیم وەكو راهێنەری گۆڵچی.
گرێبەستی یاریزانەكان نوێكرایەوە
دەستەی كارگێڕی كاتی یانەی دهۆك بەفەرمی گرێبەستی هەریەكە لە یاریزانان (عودەی تاڵیب، ویسام زكی، یاسر رەعد، ئەحمەد سەڵاح، نەدیم كەریم، خالید موشیر، جاسم محەمەد سلێمان، ئازاد ئەحمەد، حەسەن محەمەد زبون، ئاماد ئیسماعل، جاسم محەمەد حاجی، ئەحمەد مامون، زێرڤان محەمەد، كاوە دینۆ، عەدنان عەتیە، ئەمجەد وەلید) نوێكردەوە بۆ ئەوەی لە وەرزی داهاتوو لە یانەی دهۆك یاری بكەن و بتوانن لە یارییەكانی قۆناغی هەشت ئەنجامێكی باش بە دەستبهێنین، لە هەمان كاتدا دەستەی كاتی بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ هەریەكە لە یاریزانان (حەیدەر رەعد، حوسێن كەریم، موراد گەردی، ئوسامە عەلی، فەیسەڵ جاسم، عەلی بەهجەت، عەلا كاتع، عەلی عەبدولزیاب، عەلا ئیسماعیل) مۆكردووە.
دهۆك گرێبەستی لەگەڵ سێ یاریزانی پیشەگەر مۆركردووە
بۆ ئەوەی تیپەكیان لە جامی یەكێتی ئاسیا بتوانێت ئەنجامێكی باش بە دەستبهێنیت دەستەی كارگێڕی كاتی یانەی دهۆك بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ سێ یاریزانی پیشەگەر مۆركردووە ئەویش هەریەكە لە یاریزانان بورهان سەهیونی یاریزانی یانەی جەیش سوری و ئەنس حەجی یاریزانی یانەی فەیسەڵی ئوردنی و محەمەد محەمەدیان یاریزانی یانەی بەهمەن-ی ئێرانی.
هەموو جەماوەری كوردستان رۆژی سێشەممە چاوی لە ئەنجامی ئەم دوو یانەیە بۆ ئەوەی بە ئەنجامێكی باش شادی بخرێتە نێو دڵیان و بە سەركەوتنێكی باشەوە بگەڕێنەوە بۆ كوردستان.