لە شاری دایگۆی وڵاتی كۆریای باشوور پێشبڕكێیەكانی 13 مین پاڵەوانییەتی جامی جیهانی یارییەكانی گۆڕەپان و مەیدان كۆتایی هات و تیایدا هەڵبژاردەی ئەمریكا زۆرترین میدالیای زێڕی بەدەست هێنا، لەم مۆندیالەدا یەك ژمارەی پێوانەیی جیهانی تۆماركرا لە لایەن یاریزانانی جەمایكا لە راكردنی 4 جاران 100 مەتردا بە رابەرایەتی یاریزان یۆساین بۆلت و توانیان ماوەكە بە كاتی 37 چركە و 4 لە سەدی چركە ببڕن، بۆلت هەروەها توانی میدالیای زێڕ لە راكردنی 200 مەتر بەدەست بهێنێ، بەڵام لە راكردنی 100 مەتردا بە هۆی هەڵەوە دوورخرایەوە.
هەر لەم مۆندیالە یاریزانانی روسیا پلەی دووەمیان مسۆگەر كرد و كینیاش بە پلەی سێیەم هات، ریزبەندی كۆتایی 10 هەڵبژاردەی یەكەم .