تۆڕی زە ساندی میرەری ئینگلیزی رایگەیاند راهێنەری ئیتالی رۆبێرتۆ مانشینی راهێنەری یانەی مان سیتی 3 پێشنیاری ماسیمۆ مۆراتی سەرۆكی یانەی ئینتەرمیلانی ئیتالی رەتكردەوە سەبارەت بە گواستنەوەی یاریزانی هۆڵەندی ویسلی شنایدەر لەیانەی ئینتەرەوە بۆ یانەی مان سیتی لەگواستنەوەی هاوینەی یاریزاناندا، سەرۆكی یانەی ئینتەرمیلان هیچ كێشەیەكی نەبوو لە فرۆشتنی یاریزان شنایدەر بۆ یانەی مان یونایتد یان یانەی مان سیتی بە تایبەتی كە هەردوو یانە بۆندی گرانبەهایان پێشكەش كردبوو.
بە پێی راپۆرتەكە مانشینی هەر سێ پێشنیارەكەی مۆراتی رەتكردەوە كە بریتی بوون لە گۆڕینەوەی شنایدەر بە یاریزان كارلۆس تیڤیز، پێشنیاری دووەمیش بریتی بوو لە كڕینەوەی شنایدەر بەرامبەر بە 40 ملیۆن یۆرۆ، سێیەم پێشنیاریش بریتی بوو لە پێدانی بڕێك پارە بۆ یانەی ئینتەر لەگەڵ یاریزان تیڤیز بە شێوەی خواستن بۆ ماوەی یەك ساڵ.