ئەدین ژیكۆ باشترینی خولی ئینگلتەرا بوو

ئەدین ژیكۆ باشترینی خولی ئینگلتەرا بوو
ئەدین ژیكۆ هێرشبەری یانەی مانچستەر سیتی خەڵاتی باشترین یاریزانی خولی یانە نایابەكانی ئینگلتەرا بۆ مانگی ئابی رابردوو بەدەست هێنا، ژیكۆ لە سێ هەفتەی یەكەمی خولی ئینگلتەرا ئاستێكی بەرزی پێشكەش كرد بە تایبەتی بەرامبەر یانەی تۆتنهام كە یانەكەی بە ئەنجامی (5 – 1)گۆڵ سەركەوتنی بەدەست هێنا و ژیكۆ سوپەر هاتریك(4 گۆڵ) ی تۆماركرد و هاتە پلەی یەكەمی گۆڵكاران بە تۆماركردنی 6 گۆڵ. یانەی مانچستەر سیتی ئێستا بە هاوبەشی لەگەڵ یانەی مان یونایتد لە پێشەنگی یانەكان دێن بە كۆكردنەوەی 9 خاڵ.
شایانی باسە خەڵاتی باشترین یاریزانی مانگ لە خولی ئینگلتەرا لە لایەن لیژنەیەكی پسپۆڕ لە بانكی باركلیز سپۆنسەری فەرمی خولی ئینگلتەرا بە هاوكاری چاودێران و شارەزایانی تۆپی پێ پێشكەش دەكرێت.
Top