بەمەستی گرنگی رۆڵی راگەیاندن لە چالاكییەكانی تۆپی پێی هەرێمی كوردستان لەبارەگای یەكێتی ناوەندی تۆپی پێی كوردستان، بەئامادەبوونی سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان و بەرپرسی بەشی راگەیاندنی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان و راگەیاندنكارانی شاری هەولێر كۆبوونەوە، لەم كۆبوونەوەیەدا سەرەتا سەفین كانەبی سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان باسی لەرۆڵی راگەیاندن كرد لەبەرەوپێشبردنی رەوتی وەرزش لەكوردستان بەچەند بەڵگەیەك كۆبوونەوەكەی دەوڵەمەند كرد و لەدواییدا بەچەند پرسیارێك لەلایەن ئامادەبووانەوە و وەڵامدانەوی لەلایەن یەكێتی ناوەندی تۆپی پێ و لەدواییدا دەستكرا بە هەڵبژاردنی نوێنەرێك لەشاری هەولێر بۆ سەرپەرشتی كردنی راگەیاندنكاران، پاش دەنگدانی نهێنی ( كارۆخ لە تیف ) بووە بەرپرسی راگەیاندنكارانی شاری هەولێر.