بەمەبەستی خزمەتكردنی یاری تێنسی سەرمێزی كچان لە شارەكانی كوردستان لە ئاستەكانی بچووك وبەرەوو پێشبردنی زیاتر ئەو یارییە لە كوردستان، لە شاری سلێمانی لە هۆڵی فایەق قەساب بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆری بەرپرسان و ئارەزوومەندانی یاری تێنسی سەرمێز، نووسینگەی ئافرەتانی سەر بە لێژنەی ئۆڵۆمپی كوردستان بە هاوكاری یەكێتی ناوەندی تۆپی سەرمێزی كوردستان و لقی سلێمانی یەكێتییەكە پاڵەوانێتی تێنسی سەرمێزی هەڵبژاردەی كچانی هەریەك لە شارەكانی كوردستان (هەولێر، سلێمانی، دهۆك، كەركوك) بەڕێوەچوو، بۆ ئاستەكانی خونچەكان، بێچوەشێران، تازە پێگەیشتووان بەشداریان لە پاڵەوانێتییەكە كرد كە ماوەی دوو رۆژی خایاندو یاریزانانی كچی بەشدار بووی خولەكە ئاستێكی بەرزیان پێشكەشكرد، ئەنجامی كۆتایش بۆ هەرسێ ئاست بەم شێوەی خوارەوە بوو.
خونچەكان
1-هەڵبژاردەی سلێمانی
2-هەڵبژاردەی هەولێر
3- هەڵبژاردەی كەركوك
بێچوە شێران
1- هەڵبژاردەی دهۆك
2-هەڵبژاردەی سلێمانی
3- هەڵبژاردەی هەولێر
تازە پێگەیشتووان
1- هەڵبژاردەی سلێمانی
2- هەڵبژاردەی دهۆك
3- هەڵبژاردەی هەولێر
لە كۆتایشدا خەڵات و دیاری بەسەر تیپە سەركەوتووەكان دابەشكرا.