بەمەبەستی خزمەتكردنی زیاتری یاری تێنسی سەرزەوی لە شاری هەولێر، یەكێتی تێنسی سەرزەوی لقی هەولێر پاڵەوانێتییەكی بۆ یاریزانانی شاری هەولێر ئەنجامدا، كە زیاتر لە 50 یاریزانی كوڕی پێشكەوتووی شاری هەولێر بۆماوەی یەك هەفتە بەشداریان كرد. لە ململانێەكانی خولەكە و بە درێژایی خولەكەش یاریزانانی بەشداربوو كێبڕكێان بوون لەسەر بەدەستهێنانی نازناوەكە و دوای ئەنجامدانی چەندین یاری هەردوو یاریزان (فارس ئەیاد ورێبین كەیفی)زۆر بە زەحمەت گەیشتنە یاریی كۆتایی پاڵەوانێتییەكە،كە یارییەكانیشی رۆژانە لەسەر هەردوو یاریگەی تارتانی ئازادی و ئەكوا پارك بەرێوە دەچوو، بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆری هاندەرانی وەرزش دۆستی یاری تێنسی سەرزەوی یاری كۆتایی لە نێوان هەردوو یاریزان فارس ئەیاد و رێبین كەیفی بەڕێوەچوو، لە یاریی كۆتایشدا هەردوو یاریزان ئاستێكی بەرزی یاری تێنسی سەر زەویان پێشكەشی ئامادەبوونی یارییەكە كرد. لە ئەنجامیشدا یاریزان فارس ئەیاد توانی لە یاریزان رێبین كەیفی بباتەوە بە ئەنجامی (2-1)گێم ببێتە پاڵەوانی خولەكە. لە كۆتایشدا لەلایەن ئامادەبوانی یارییەكە خەڵات و دیاری بەسەر یاریزانانی سەركەوتوو دابەشكرا.