میلیتۆ گۆڵی ژمارە 100ی لە كالچیۆدا تۆمار كرد

میلیتۆ گۆڵی ژمارە 100ی لە كالچیۆدا تۆمار كرد
دیگۆ میلیتۆی هێرشبەری ئەرجەنتینی گۆڵی ژمارە 100ی خۆی لە خولی ئیتاڵیادا تۆمار كرد لەو یارییەدا كە تیپەكەی بە ئەنجامی 3-4 بە یانەی پالێرمۆ دۆڕا.
میلیتۆی ئەرجەنتینی كە دوو ساڵ لەمەوپێش رۆڵی گەورەی هەبوو لە بەدەستهێنانی نازناوی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا لەلایەن یانەی ئینتەر میلان و دوو گۆڵی یاری كۆتایی تیپەكەی بەرامبەر بایرن میونشنی ئەڵمانی تۆمار كرد، بەر لە یارییەكەی پالێرمۆ كە دوێنێ یەكشەمە ئەنجام درا، 98 گۆڵی بۆ یانەكەی لە خولی ئیتاڵیدا تۆمار كردبوو.
میلیتۆ لە یارییەكەدا دوو گۆڵی تۆمار كرد و بەوەش بووە یەك لەو هێرشبەرە كەمانەی ژمارەی گۆڵەكانیان لە خولی ئیتاڵیدا 100 گۆڵە.
Top