76 ملیۆن لە یانەی ئینجییەوە بۆ گۆس هیدینگ

76 ملیۆن لە یانەی ئینجییەوە بۆ گۆس هیدینگ
یانەی ئینجی كاخاشكالای رووسی دەستەوارەیەكی زەبەلاح و شێتانەی پێشكەشی گۆس هیدینگی راهێنەر كردووە بۆ ئەوەی لە ماوەی داهاتوودا مەشق بە یانەكە بدات و بڕی دەستەوارەكە 76 ملیۆن یۆرۆیە.
بەپێی سەرچاوە رۆژنامەوانییەكانی رووسیا یانەی ئینجی لە دەستەوارەكەدا ئامادەیە مووچەی 25.5 ملیۆن یۆرۆی ساڵانە بداتە هیدینگ بۆ سەرپەرشتی كردنی تیپەكەی بۆ ماوەی 3 ساڵ.
رۆژنامەكانی رووسیا وایان داناوە ئەزموونی زۆری هیدینگ لە هەڵبژاردەی رووسیا كە لە 2007 تا 2010 سەرپەرشتی هەڵبژاردەی ئەو وڵاتەی كردووە، وایكردووە یانەی ئینجی بیر لە تواناكانی ئەو بكەنەوە.
هیدینگ پێشتر راهێنەری یانەی چێڵسی ئینگلیزی و هەڵبژاردەی هۆڵەنداش بووە و ئێستا گرێبەستێكی لەگەڵ یەكێتیی تۆپی پێی توركیادا هەیە كە تا كۆتاییەكانی یۆرۆی 2012 درێژ دەبێتەوە.
یانەی ئینجی رووسی چەند رۆژێك لەمەوپێش گرێبەستێكی هاوشێوەی پێشكەشی جۆزێ مۆرینۆی راهێنەری یانەی ریال مەدرید كرد، بەڵام ئەو راهێنەرە بە گرێبەستەكە رازی نەبوو.
Top