لامپارد: بەرشەلۆنە پاڵێوراوی سەرەكییە بۆ بردنەوەی نازناوی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا

لامپارد: بەرشەلۆنە پاڵێوراوی سەرەكییە بۆ بردنەوەی نازناوی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا
فرانك لامپاردی یاریزانی ناوەڕاستی یانەی چێڵسی ئینگلیزی دووپاتی كردەوە كە یەك لە ئامانجەكانی تیپەكەی لە وەرزی ئەمساڵدا بردنەوەی نازناوی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپایە كە پێشتر ئەو یانەیە لە مێژووی خۆیدا بەدەستی نەهێناوە.
لامپارد وای دانا كە نەبردنەوەی ئەو نازناوە لەلایەن راهێنەرانی پێشووی یانەكەوە هۆكارێكی سەرەكی بووە بۆ دوورخستنەوەیان لە پۆستەكانیان لە یانەكە، بە تایبەت كە رۆمان ئەبرامۆڤیجی خاوەنی یانەكە چەندین جار ئەوەی دووپاتكردووەتەوە كە بردنەوەی نازناوی خولی یانە پاڵەوانەكانی خەونی هەرە گەورەیەتی.
لامپارد گوتی هەرچەندە ئێمە خەون بە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپاوە دەبینین، بەڵام یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی پاڵێوراوی سەرەكییە بۆ بردنەوەی ئەو نازناوە لە وەرزی ئەمساڵدا، بۆیە دەبێ متمانەمان بە تواناكانی خۆمان هەبێت بۆ ئەوەی بتوانین ئەو نازناوە ببەینەوە.
Top