سەرچاوە رۆژنامەوانییەكان: زستانی ئەمساڵ تۆرێس دەچێتە میلان

سەرچاوە رۆژنامەوانییەكان: زستانی ئەمساڵ تۆرێس دەچێتە میلان
سەرچاوە رۆژنامەوانییەكانی ئیتاڵیا ئاماژەیان بەوەداوە كە فرناندۆ تۆرێسی هێرشبەری ئیسپانی، ئێستا لە یانەی چێڵسی هەست بە بێزارییەكی زۆر دەكات و نزیكە لەوەی زستانی ئەمساڵ ریزی ئەو یانەیە جێبێڵێت.
ئەو سەرچاوانە ئاشكرایان كردووە باش نەبوونی ئاستی تۆرێس لەگەڵ یانەی چێڵسی كە ئەو یاریزانە لە 21 یاریدا تەنیا 1 گۆڵی بۆ تۆمار كردووە، هێرشبەرە ئیسپانییەكەی هێناوەتە سەر ئەو باوەڕەی پێویستە روو لە دەرەوەی ئینگلتەرا بكات.
ئەو سەرچاوانە دەڵێن تا كردنەوەی دەرگای گواستنەوەی زستانەی ئەمساڵ، دوا هەل لەبەردەم تۆرێسدا دەبێت بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی خۆی و تۆمار كردنی گۆڵی بەرچاو، ئەگەر ئەوە نەكات، یانەی چێڵسی لە زستاندا دەیفرۆشێت و رووگەی داهاتووی یانەی میلانی ئیتاڵی دەبێت.
Top