راهێنەری ئینتەر میلان: سنایدەر هێرشبەرە و دەبێ ركابەریی فۆرلان و میلیتۆ بكات

راهێنەری ئینتەر میلان: سنایدەر هێرشبەرە و دەبێ ركابەریی فۆرلان و میلیتۆ بكات
جیان پاولۆ گاسپەرینی راهێنەری یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی گوتی سنایدەر یاریزانی هێرشبەرە نەك ناوەڕاست و دەبێ ركابەریی فۆرلان و میلیتۆ بكات بۆ ئەوەی شوێنی سەرەكی بۆخۆی لە پێكهاتەی ئینتەردا بگرێت.
گاسپەرینی گوتی سنایدەر یەك لە یاریزانە گەورەكانی جیهانە و بەلای منەوە ئەو یاریزانی ناوەڕاست نییە و هێرشبەرە، هیوادارم بتوانێ ئەمساڵ ئاستێكی بەرز پێشكەش بكات.
گاسپەرینی دەڵێ سنایدەر پێویستە لەسەری ركابەریی هەریەك لە دیگۆ فۆرلانی هێرشبەری نوێی یانەكە ومیلیتۆ بكات بۆ ئەوەی شوێنێكی سەرەكی بۆخۆی لە پێكهاتەی تیپەكەدا بگرێت.
Top