سانچێز 6 هەفتە بۆ ماڵەوە
سانچێز لە خولەكی 32ی یارییەكەدا كاتێك تیپەكەی 2-2 لە پێشەوە بوو دووچاری پێكان لە رانی راستی هات و داڤید ڤیا شوێنی ئەوی گرتەوە.
هەرچەندە یانەی بەرشەلۆنە تا ئێستا بە رەسمی ماوەی دووركەوتنەوەی سانچێزی ئاشكرا نەكردووە، بەڵام رۆژنامەی سپۆرتی نزیك لە یانەكە ئاشكرای كردووە دەماری رانی راستی سانچێز پچڕاوە و ئەو یاریزانە لە 6 تا 8 هەفتە لە یاریگاكان دوور دەكەوێتەوە.
رۆژنامەكە دەڵێ ئەمڕۆ پشكنینی زیاتر بۆ ئەو یاریزانە دەكرێ و راستیی دووركەوتنەوەكەی رادەگەیەنرێ.