لە خولی نایابی كوردستان بروسك و پێشمەرگەی هەولێرو زاخۆ بەسەركەوتن دەستیان پێ كرك
لەمیانی یارییەكانی خولی نایایی یانەكانی كوردستان لە هەفتەی یەكەمی خولەكە شەش یاری گرنگ بەرێوە چوو.
لەدەست پێكی یارییەكانی خولی نایابی یانەكانی كوردستان لە هەفتەی یەكەمی یارییەكە لە چەند یاریگایەكی جیاجیای شارەكانی كوردستان شەش یاری گرنگ بەرێوە چوون،لەسەر یاریگەی بروسك لە شاری هەولێر لە یارییەكی ئاست بەرزدا هەردوو یانەی بروسك وكەركوك بەیەك گەیشتن،لە گێمی یەكەمی یارییە كە یاریزانانی هەردوو لائاستێ:ی بەرزیان پێشكەش كردن،لە خولەكی 34ی یارییەكە یاریزان ستار یاسین یانەی كەركوكی بە گۆلێ: پێش خست،لەبەرامبەردا یاریزان كارزان عەبدوللا لە خولەكی 41ی یارییەكە گۆڵی یەكسان بونی بۆیانەی بروسك تۆماركرد،لە خولەكی44یاریزان مەحمەد حمە خان توانی گۆڵی دووەم بە لێدانی سەری جوان،تۆماربكات ئەم گێمە بەم ئەنجامە كۆتایی هات .لە گێمی دووەم هەردوولا هەوڵی زۆریاندا بۆتۆماركردنی گۆڵ بەڵام گشت هەولەكانیان بێ سوود بوو سەرئەنجامە یارییەكەش بەم ئەنجامە بۆیانەی بروسك بە كۆتایی هات .ئەمەش ئەنجامی یارییەكانی ترە.
شێروانە-سلێمانی(2-2)
سەورە-نەورۆز(1-1)
زاخۆ-پێشمەرگەی سلێمانی(1-0)
ئارارات-زێرەڤانی(1-1)
هەلۆ-هەولێر-دواخرا
پێشمەرگەی هەولێر-هەندرێن(1-0)