مارادۆنا: لەوەتەی لە هەڵبژاردەی ئەرجەنتین نەماوم، تەماشای ئەو هەڵبژاردەیەم نەكردووە
مارادۆنا كە ئێستا راهێنەری یانەی وەسڵی ئیماراتییە دووپاتی كردەوە لە كاری نوێیدا لەگەڵ ئەو یانە ئیماراتییە پێویستی بە بەدەستهێنانی سەركەوتن هەیە.
مارادۆنا گوتی لە دوای دوورخستنەوەم لە راهێنانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە مۆندیالی 2010 تا ئێستا بە هیچ شێوەیەك سەیری یارییەكانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتینم نەكردووە.
مارادۆنا گوتی لەوەتەی هەڵبژاردەكەم بەجێهێشتووە تەماشای یارییەكانیم نەكردووە و باوەڕ ناكەم لە داهاتووشدا سەیری بكەم، چونكە ئەوە ئازارم دەدات.